له ناوچه‌ی برجسیهی نزیك شاری زوبێر كه كه‌وتووه‌ته رۆژئاوای پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره رووی دا.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی رووی داوه له كۆگه‌یه‌كی نه‌وت بووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه به‌ڕێ كه‌وتوون.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوای ته‌قینه‌وه دووكه‌ڵێكی ره‌ش به‌ری ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه.
هێشتا به وردی دیار نییه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه چییه، هه‌ندێك میدیا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رووداوه‌كه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.