ترەمپ بە نیازی ئۆپراسیۆنێكی سەربازییە لە ئەمەریكای باشوور

:: PM:09:39:26/10/2025 ‌

لیندسی گراهام سیناتۆری كۆماری ئاماژەی كرد كە بەمنیزكانە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ كۆنگرێس لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گریمانكراوی سەربازی لە ئەمەریكای باشوور ئاگەدار دەكاتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی فرەوانكردنی هەڵمەتێكی سەربازی لە دژی بازرگانانی بیانیی مادەی هۆشبەر، ئەو هەڵمەتەی نیگەرانی دروست كردووە.

لەو كاتەی ترەمپ لە گەشتێكی ئاسیاییە، گراهام سیناتۆری كۆماری و دۆستی نزیكی ترەمپ، بەرگری لە دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەمەریكا كرد لە فرەوانكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی لە ئەمەریكای باشوور لە چوارچێوەی زیادكردنی گوشارەكانی سەر نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤێنزوێلا، دووپاتی كردەوە كە فرەوانكردنی هەڵمەتە سەربازییەكە بۆ هێرشی زەوینی ئەگەرێكی راستەقینەیە.

گراهام لە دیدارێكی "سی بی سی"ی گوتی، سەرۆك پێی راگەیاندووم كە دوای گەڕانەوەی لە گەشتەكەی، كۆنگرێس لە ئۆپراسیۆنێكی گریمانكراوی سەربازی لە دژی ڤێنزوێلا و كۆڵۆمبیا ئاگەدار دەكاتەوە، بە ئەگەری فرەوانكردنی ئۆپراسیۆنەكان لە دەریاییەوە بۆ زەوینی، منیش پاڵپشتیی دەكەم و پێم وایە هەموو دەسەڵاتێكی پێویستی بۆ ئەو كارە هەیە. 

گراهام ئاماژەی كرد كە روونكردنەوەی بابەتی بڵاوكردنەوەی هێزی سەربازیی ئەمەریكا لەسەر خاكی ڤێنزوێلا بۆ گۆڕینی رژێمی دەسەڵات لەوێ بۆ سەرۆك ترەمپ جێدێڵم، سەرۆك ترەمپ دەسەڵاتی یاسایی هەیە بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی سەربازی لە ئەمەریكای باشوور بێ رەزامەندیی كۆنگرێس، چونكە ئەوە دەچێتە بازنەی دەسەڵاتە دەستوورییەكانی كە لە دووەم مادەی پاراستنی وڵات لە هەڕەشە بیانی و ناوخۆییەكان هاتووە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل