دادگایه‌كی توركیا فه‌رمانێكی تری گرتنی بۆ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ ده‌ركرد. تۆمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره پێوه‌سته به "سیخوڕیی سیاسی."
میدیای فه‌رمیی توركیا ناوه‌ندی ئه‌نادۆڵۆ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئیمامئۆغلۆ ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، له مانگی ئاداره‌وه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له گرتووخانه‌یه، دواتر له ته‌مووزدا تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له داواكاریی گشتیی ئیستانبوڵیشی خرایه پاڵ.
پارێزگاری پێشووی ئیستانبوڵ ته‌واوی تۆمه‌ته‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی دوایین تۆمه‌تی، په‌یامێكی له گرتووخانه بڵاو كرده‌وه و گوتی، "بوختان و درۆ و پلانگێڕییه‌كی وه‌ها ته‌نانه‌ت به مێشكی شه‌یتانش نایه‌ت."
تۆمه‌ته‌كان دوێنێ شه‌و ئاراسته كراون و دوو كه‌سی تریشی گرتووه‌ته‌وه، یه‌كیان به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی كه‌ناڵی ته‌له‌له كه كه‌ناڵێكی ره‌خنه‌گره له حكوومه‌ت. سه‌رئه‌نجام كه‌ناڵه‌كه‌ش داخرا به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن.
ئیمامئۆغلۆ و سه‌تان ئه‌ندامی حزبی جه‌هه‌په تۆمه‌تی جودایان بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه، گشتیان له به‌رانبه‌ر دادگان یان له گرتووخانه‌ن.
جه‌هه‌په ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌وڵێكی ئه‌ردۆغانه تا هیچ ركابه‌رێكی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌بێت.