دوێنێ شه‌و شه‌ڕی خێڵه‌كی له شاری ناسریه‌ی پارێزگای زیقار هه‌ڵگیرسا، له ئاكامدا پۆلیس 27 گومانلێكراوی گرت.
دوێنێ شه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رای گه‌یاند، گرژییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناسریه سه‌ریهه‌ڵداوه و له ئاكامدا شه‌ش كه‌س بریندار بوونه.
پۆلیسی پارێزگاكه ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، گومانلێكراوه‌كانیان گرتووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر كلاشینكۆفێك و چه‌ند پاكه‌ته فیشه‌كێك گرتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به شه‌فه‌ق نیوزی گوت، گرژییه‌كه دوای شه‌ڕی دوو منداڵ له هۆزه‌كانی حه‌ساسیره و مه‌سده‌ق، له قوتابخانه سه‌ریهه‌ڵداوه. دواتر وای لێ هاتووه یه‌كێكیان دیوه‌خانی ئه‌وی تری سووتاندووه و بووه‌ته شه‌ڕه ته‌قه.