تاریق ویڵیه‌م سه‌عب داواكاری گشتیی ڤه‌نزوێلا رای گه‌یاند، تره‌مپ به‌ته‌مای ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی ڤه‌نزوێلا بڕووخێنێت و بیكاته داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكا.
سه‌عب كه له هاوپه‌یمانه زۆر نزیكه‌كانی نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلایه روونی كرده‌وه، ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی گۆڕانی رژێمی مادۆرۆ ده‌گوترێن، راستییه‌كه‌ی هه‌نگاوگه‌لێكن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی سروشتیی زێڕ و نه‌وت و مسی وڵاته‌كه.
ئه‌و ده‌ڵێت، هیچ گومانێكی نییه كه حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌خوازێت حكوومه‌تی مادۆرۆ بكه‌وێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌كرێ، نوێترین دوژمنكاریی ئه‌مه‌ریكایه به‌رانبه‌ر ڤه‌نزوێلا.
پێویسته بگوترێ ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه‌یه كه حكوومه‌تی مادۆرۆ به فه‌رمی ناناسێت و له هه‌ڵبژاردنی 2024 به‌وه تۆمه‌تباری كرد، هه‌ڵبژاردنێكی نادادپه‌روه‌رانه‌ی به‌ڕێوه بردووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی رابردوودا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی له دژی ڤه‌نزوێلا ناوه، ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌ریا و رێڕه‌وه ئاوییه‌كاندا گرتووه و ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه ته‌نانه‌ت هێرشی وشكانی بكاته سه‌ر وڵاته‌كه.
ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتییه‌ك و بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س، ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانی به قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبار كردبوو.
تره‌مپ له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه و گوتوویه‌تی بگه‌ڕێمه‌وه، هه‌نگاوی تر له دژی ڤه‌نزوێلا ده‌نێم و هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێس له‌و بڕیارانه ئاگادار بكه‌مه‌وه.