ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپای ئیسرائیل، هێزی كاتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لبنان، ناسراو به UNFILی به خستنه‌خواره‌وه‌ی درۆنێكی سه‌ربازیی خۆی تۆمه‌تبار كرد، كه له ئاسمانی باشووری لبنان ده‌سووڕایه‌وه.
ئه‌ڤیخای ئه‌دره‌ی گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، له په‌یامێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی X رای گه‌یاند، درۆنه‌كه "هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ چاودێرانی UNFIL نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌یان كرد و خستیانه خواره‌وه."
به‌ڵام هێزه ئاشتیپارێزه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونی كردووه‌ته‌وه، درۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی "شه‌ڕانگێز" له‌سه‌ر هێزه‌كانیان ده‌سووڕایه‌وه و بۆمبێكی هه‌ڵدابوو، دواتر تانكی ئیسرائیلیش ته‌قه‌ی به ئاراسته‌ی هێزه‌كانیان كردبوو.
سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له كۆتایی ساڵی پار، ئیسرائیل له هێرشكردنه سه‌ر باشوور و رۆژهه‌ڵاتی لبنان هه‌روه‌ها ده‌وروبه‌ری به‌یرووت به‌رده‌وامه.
له كاتی ئاگربه‌سته‌كه‌وه، نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نزیكه‌ی 103 كوژراو له لبنان دوای ئاگربه‌سته‌كه تۆمار كراون.