مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەناو جەماوەری پارتی لە سۆران رای گەیاند، سڵاوی رابەڕ و مەرجەعی كوردستان سەرۆك بارزانیتان پێ رادەگەیەنم.
روونیشی كردەوە ئەو جەماوەر و گەرموگوڕییەی هەتانە وزەمان پێدەبەخشێت و وامان لێ دەكات سەركەوتنی گەورە تۆمار بكەین.
مەسروور بارزانی گوتی، خەبات و تێكۆشانی دەڤەری سۆران، كوردستانێكی ئاوەدانی لێ كەوتووەتەوە و ئێستەیش كاتی ئەوەیە رێگەنەدەین ناحەزان دەستوور پێشێلبكەن و دەبێت هێزی پارتی پێشانی هەموو دنیا بدەین.
مەسروور بارزانی لەبەشێكی تری گوتارەكەیدا رای گەیاند، ئێمە بەرەوشتی بەرزی پارتایەتی و رێبازی بارزانی بانگەشە دەكەین و پشت بە خوا و دەنگی ئێوە بەرەو سەركەوتنی گەورە دەڕۆین.
دووپاتی لەوەیش كردەوە كە ئەوەی پارتی دەیڵێ دەیكات و دەتوانێت، " خەڵكی تر خۆیان تاقیكردووەتەوە، بەڵام هەرچی دەستكەوتە بەسەرپەرشتی پارتی بە دەست هاتووە و هیچ لایەنێك بە تەنیا یەك دەستكەوتیان بۆ كوردستان نەبووە".