كۆمپانیای IGA توركی كه كاره‌كانی فڕۆكه‌خانه و ئیستانبوڵ به‌ڕێوه ده‌بات، باشترین ته‌نده‌ری پێشكه‌ش كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، كه له دوای هاتنی داعش كاره‌كانی وه‌ستا و له ماوه‌ی رابردوودا به فه‌رمی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، پرۆپۆزه‌ڵه‌كه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كه له هی كۆمپانیا ئیماراتی و عومانییه‌كان باشتر بوو، به‌تایبه‌تی له رووی پێوه‌ره ته‌كنیكی و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌وه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه، شاندێكی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌چنه ئیستانبوڵ بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای IGA.
بڕیار وایه فڕۆكه‌خانه‌كه له یه‌كی تشرینی دووه‌م بكرێته‌وه، سه‌ره‌تا گه‌شته‌كانیشی ته‌نیا ناوخۆیی ده‌بێت. گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له ده‌سه‌ڵاتی فڕینی مه‌ده‌نیی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات.