رۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌ك كارتى هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنرێت و حزبه‌كان یه‌كترى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن"، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه حزبه‌كانى سه‌ربه ئێران به ئه‌نقسه‌ت دروشمى بێلایه‌نى به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ى تشرینى یه‌كه‌م، رۆژنامه‌ى
نیویۆرك پۆست له راپۆرتێكدا باسى له‌وه كردووه، كۆمه‌ڵێك كێشه هه‌ن له عێراق وه‌ك كارتى گوشارى سیاسى به‌كار ده‌هێنرێت و حزبه‌كان له دژى یه‌كتر و بۆ ناوزڕاندنى یه‌كتر له هه‌ڵبژاردن به‌كارى ده‌هێنن، وه‌ك بابه‌تێكى رژد و سه‌روه‌ریى بیرى لێ ناكه‌نه‌وه.
به بڕواى رۆژنامه‌كه یه‌كێك له بابه‌ته‌كان بابه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه حزبه‌كان یه‌كترى پێ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، حزبه‌كانى سه‌ربه ئێران له عێراقدا دروشمى بێلایه‌نیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، گوایه ئه‌وان نایانه‌وێ له ململانێیه‌كانى ناوچه‌كه تێكه‌ڵ بن.