سونه چوار لیستى سه‌ره‌كى هه‌یه
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌قه‌دوم زۆرترین كورسى سونه له به‌غدا به‌ده‌ست بهێنێ
سونه‌كان ئه‌و جاره ده‌یانه‌وێ بوونى خۆیان له به‌غدا بسه‌لمێنن
لایه‌نه سونه‌كان ده‌یانه‌وێ سوود له ده‌نگده‌ره‌كانى سه‌در وه‌ربگرن
به‌ر له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان گۆڕه‌پانى سیاسى سونه له به‌غدا كێبڕكێیه‌كى توند به خۆیه‌وه ده‌بینى، بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى په‌رله‌مان له بازنه‌ى ئه‌و شاره‌كه كه 70 كورسییه. ئه‌مه‌یش بۆ ده‌ركه‌وتن له ماڵى سونه و به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى داهاتووه. توندترین ململانێیش له نێوان حزبى ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى، هاوپه‌یمانى عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى موسه‌نا سامه‌رائى ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى سیاده به سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌ر، هاوپه‌یمانى حه‌سم كه سابت عه‌باسى وه‌زیرى به‌رگرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و به بڕواى چاودێران حه‌سم كه‌مترین چانسى هه‌یه.
به‌غدا زۆرترین دانیشتووانى هه‌یه له عێراق و نزیكه‌ى 10 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانى 69 كورسییه‌وه و له‌گه‌ڵ كورسى كۆتا كه ده‌كاته 70 كورسى له كۆى 329 كورسى په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین قوڕسایى نوێنه‌رایه‌تییه به به‌راورد به پارێزگاكانى تر. موهه‌نه‌د راوى توێژه‌ر له كاروبارى سیاسى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌له‌م جه‌دید"ى عێراقى ده‌ڵێ، "كێبڕكێى سیاسى سونه له به‌غدا، كه‌متر نییه له ململانێى هێزه‌كانى شیعه له ناو پایته‌ختدا".
راوى روونى ده‌كاته‌وه، "ناوچه‌كانى به‌غدا له رووى هه‌ڵبژاردنه‌وه دابه‌ش ده‌بێت. حزبى ته‌قه‌دوم پشت به هه‌ندێك گه‌ڕه‌كى دیاریكراوى به‌غدا ده‌به‌ستێ، له‌وانه ئه‌عزه‌مییه، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كه‌رخ، هه‌روه‌ها قه‌زاى ئه‌بوغریب، له‌گه‌ڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر‌ى باشوورى به‌غدا. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ته‌قه‌دوم له به‌غدا خۆى كاندید كردووه".
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى سیاده كه خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، زیاتر له شاره‌كانى تر پشت به به‌غدا ده‌به‌ستێت. به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى موهه‌نه‌د راوى، سه‌رنجى سیاده له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌رخه وه‌ك یه‌رموك و سه‌یدیه، سه‌ره‌ڕاى قه‌زاى تاجى و هه‌ندێك ناوچه له باكور و باشوورى به‌غدا، به‌هۆى بوونى له‌یس دلێمى و مه‌حموود مه‌شهه‌دانى له‌ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه سه‌رنجى ئه‌وه ده‌دات، له به‌غدا عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى موسه‌نا سامه‌رائى پشت به ناوچه‌كانى عامریه و غه‌زالیه و عه‌دل و ناوچه‌ى سه‌وز له كه‌رخ ده‌به‌سه‌تێ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشتیوانیشى له ناوچه‌كانى ئه‌بوغریب و تارمییه و ناحیه‌ى مشاهده هه‌یه".
له سه‌روبه‌ندى ئه‌و گرژییه سیاسییه‌دا، كێبڕكێى توندى لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وامه بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان، كه نزیكه هه‌شت هه‌زار كاندید به‌شدارن. كه‌چى سه‌رنجه‌كان بۆ لاى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ناكۆكییه‌كانى ماڵى سونه ده‌ڕوات، هێزه سیاسییه‌كانى سونه‌یش به‌سه‌ر پێنج شارى سه‌ره‌كى دابه‌ش ده‌بن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى به‌غدا.
نه‌خشه‌ى كێبڕكێى سونه له هه‌ڵبژاردنى ناو به‌غداى پایته‌خت چه‌ندان نهێنى هه‌یه، له‌وانه هه‌وڵێكه بۆ به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى په‌رله‌مان، چونكه هێزه‌كانى سونه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م جاره هێزى خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه و له به‌غدا به‌شدارییه‌كى فراوانیان هه‌بێت، تا خاوه‌نى زۆرترین كورسى بن و ئاماده‌نه‌بوونى سه‌در به ده‌رفه‌ت ده‌زانن، كه له‌وانه‌یه ژماره‌ى كورسى هێز و لایه‌نه سونه‌كان زیاد بكات.
په‌رله‌مانى عێراق له شوباتى 2023 ده‌نگى به رێساى هه‌ڵبژاردنى 1.7 دا له سیسته‌مى سانت لیگۆ، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن بوو. ئه‌م بابه‌ته ئه‌و كات مشتومڕێكى زۆرى له‌لاى چالاكان و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان دروست كرد، چونكه به پێوه‌رێكى هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان زانى، بۆ گێڕانه‌وه‌ى یه‌ك بازنه‌یى.
ئه‌حمه‌د ته‌میمى چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ، "كێبڕكێى سونه له به‌غدا له نێوان سێ لیست ده‌بێت، ته‌قه‌دوم و عه‌زم و سیاده، حه‌سم به سه‌رۆكایه‌تى سابت عه‌باسى له چاكترین حاڵه‌تدا ته‌نیا دوو كورسى به‌ده‌ست ده‌هێنێ". ئه‌حمه‌د ته‌میمى ده‌شڵێ، "ته‌قه‌دوم سه‌رنجى له‌سه‌ر به‌شداربوونى حه‌لبووسییه، بۆ هێنانى زۆرترین ده‌نگ، كه دواتریش به‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى تر دابه‌ش ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕاى چه‌ندان كاندیدى تر كه به به‌هێز داده‌نرێن، له‌وانه عامر حه‌مدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى به‌غدا و عه‌لى دلێمى وه‌زیرى پێشووى په‌روه‌رده".
كه‌چى به بڕواى ته‌میمى، "هاوپه‌یمانى عه‌زم به سه‌رۆكایه‌تى موسه‌نا سامه‌رایى، سه‌رنجى له‌لاى شێخى هۆزه‌كانه، له‌وانه شێخى مه‌شهه‌دانییه‌كان كه ناوى رافیع مه‌شهه‌دانییه، له‌گه‌ڵ شێخى هۆزى غه‌ریرى و چه‌ندانى تر، سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌یش پشت به سه‌رۆك لیسته‌كه‌ى ده‌به‌ستێ كه مه‌حموود قه‌یسییه".
سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانى سیاده‌یش ته‌میمى ده‌ڵێ، "سیاده پشت به هاوپه‌یمانى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌له‌فییه مه‌دخله‌ییه‌كان ده‌به‌ستێ، ئه‌وان به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كانى یه‌رمووك و درۆه و سه‌یدیه و عامرییه زاڵن، له‌گه‌ڵ ئه‌بوغریب و هه‌ندێ مزگه‌وتى پشتێنه به‌غدا (حیزام به‌غدا)" ته‌میمى ده‌ڵێ، "خه‌میس خه‌نجه‌ر زیاتر له شاره‌كانى تر به ئاستێكى زۆر پشت به به‌غدا ده‌به‌ستێ".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ته‌میمى باسیان ده‌كات، "براوه‌ى یه‌كه‌مى سونه له به‌غدا، ته‌قه‌دوم ده‌بێت 10 تا 12 كورسى، هاوپه‌یمانى عه‌زم، حه‌وت تا نۆ كورسى، سیاده چوار تا شه‌ش كورسى. به‌ڵام هاوپه‌یمانى حه‌سم ته‌نیا دوو كورسى ده‌هێنێ ئه‌ویش له باشترین حاڵه‌تدا چونكه بنكه‌ى سه‌ره‌كى جه‌ماوه‌رى ئه‌و هاوپه‌یمانییه له مووسڵه".
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم له ناو به‌غدا خۆى كاندید كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێ، ركابه‌رى له‌سه‌ره ئه‌وه به‌كات به "یه‌كى به‌غدا" ناسراوه. بوون و نیشته‌جێبوونى سونه له به‌غدا له ناوچه‌كانى كه‌رخه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌عزه‌مییه‌ى به‌رى ره‌سافه، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى به‌غدا وه‌ك تارمیه و مشاهه‌ده و تاجى، له‌تیفیه و ره‌زوانییه و قه‌زاى ئه‌بوغریب.
ته‌ڵال زه‌وبه‌عى په‌رله‌مانتارى پێشوو و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌باره‌ى توندبوونى ململانێى سونه ده‌ڵێ، "مافێكى ره‌وایه، سونه هه‌وڵ ده‌دات قورسایى خۆى له پایته‌خت بسه‌لمێنێ،، كه له چه‌ندان خولى رابردوو به هۆكارى سیاسى و ته‌ناهى نه‌بوو" زه‌وبه‌عى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ عاله‌م جه‌دید ده‌ڵێ،"كێبڕكێ له‌نێوان سێ لیستى سه‌ره‌كییه، ته‌قه‌دوم، عه‌زم، سیاده، هه‌ریه‌كه ناوچه‌ى دیاریكراو و ده‌نگى خۆى هه‌یه، به‌ڵام هاوپه‌یمانى ئێمه كه عه‌زمه، ركابه‌رێكى به‌هێزه له چه‌ندان ناوچه‌ى پایته‌خت".