سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى كردووه، دوایین جار ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودسى سوپاى پاسداران، به ئامانجى هێوركردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى شیعه و رێكخستنه‌وه‌ى میلیشیاكان سه‌ردانى عێراق كردووه، هه‌روه‌ها داواى له میلیشیاكان كردووه، به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به ئامانج نه‌گرن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، 27ى تشرینى یه‌كه‌می 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ى ئیسماعیل قائانى له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى له عێراق كارى له‌سه‌ر كردووه، ئه‌وه‌یه باسى له ره‌خساندنى بارودۆخێك كردووه، تا له رووى سیاسى و ته‌ناهییه‌وه رێگریى له هێرشى ئیسرائیل بۆ سه‌ر میلیشیاكانى شیعه بكات.
هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى، قائانى تاوتوێى رێكخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى كردووه، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ده‌بێت میلیشیاكان ددان به‌خۆیان بگرن و هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
ئیسماعیل قائانى به‌رپرسى دۆسیه‌ى عێراقه له سوپاى پاسدارانى ئێران، دوایین جار له 21ى ئه‌م مانگه سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و میلیشیاكان كۆبووه‌وه.