ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى ئاشكراى ده‌كات، ترسى میلیشیاكان له‌وه‌ى به‌م نزیكانه هێرشیان بكرێته سه‌ر زیادى كردووه، له به‌غدایش چه‌ند رێكارێكى ته‌ناهى ئه‌نجام ده‌درێن و هێزێكى زۆر له ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 28ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوز ئاشكراى كردووه، به هۆى میلیشیاكانه‌وه سیستمى جى پى ئێس (GPS) له كار كه‌وتووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار ون بكرێن، ئه‌مه‌یش به دوو قۆناغ بووه، یه‌كه‌میان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جى پى ئێس له كار بكه‌وێت، دووه‌میان له هه‌ندێك ناوچه‌ى تر نیشانه‌ى هه‌ڵه و ساخته په‌خش بكات.
ماڵپه‌ڕه ئیماراتییه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه، وه‌زاره‌تى گه‌یاندن له پشكى فالح فه‌یازه كه خۆى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبییه، هه‌ر ئه‌وانیش وایان كردووه، سیستمى جى پی ئێس له‌كار بكه‌وێت، تا ئێسته‌یش روونكردنه‌وه‌ى فه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌دراوه.
دواتریش ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، چه‌ندان رێكاری تر له به‌غدا به‌دى ده‌كرێن، كه ئاماژه‌ن بۆ زیادبوونى مه‌ترسیى میلیشیاكان له هێرشێك كه به‌م نزیكانه ئه‌نجام بدرێت. كه‌مال تائى شاره‌زاى كاروبارى ته‌ناهى قسه‌ى بۆ ئیره‌م نیوز كردووه و ده‌ڵێ، "به‌غدا هێمنییهكى پڕ سڵكردنه‌وه به‌خۆى ده‌بینێت، هێزێكى زۆر به ده‌ورى ناوچه‌ى سه‌وز و هه‌ندێك شوێنى هه‌ستیار بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها دره‌نگانى شه‌و رووناكى شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان خامۆش ده‌كرێن، هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن كه شتێك رووده‌دات".
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هێزى میلیشیاكان كه‌م بكاته‌وه و چه‌كیان بكات، هاوكات چه‌ند مانگێكه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا یان ئیسرائیل هێرشى له‌ناكاو ده‌كه‌نه سه‌ر میلیشیاكانى شیعه، ئه‌وانه‌ى سه‌ر به ئێرانن.