مه‌سعوود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران، پێشنیازی دروستكردنی دراوێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاوئاهه‌نگیی ئابووری (ECO) كرد بۆ به‌هێزكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی.
میدیای ئێرانی دوێنێ رای گه‌یاند، پزیشكیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی تاجیكستان كۆ بووه‌وه و پێی گوتووه، دانانی دراوی هاوبه‌شی هه‌رێمی بره‌و به گه‌شه‌ی ئابووری ده‌دات.
رێكخراوی هاوئاهه‌نگیی ئابووری له 1985 له ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئێران و پاكستان و توركیا دامه‌زراوه بۆ فراوانكردنی بازرگانیی هه‌رێمی. ئێسته ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه بووه به 10، تاجیكستان و كیرگستان و ئۆزباكستان و كازاخستان و توركمانستانیش چوونه‌ته پاڵی، شانبه‌شانی ئازه‌ربایجان و ئه‌فغانستان.
ئێران له ژێر گه‌مارۆی قورسی نێوده‌ڵه‌تیدایه، به دیاریكراوی به‌هۆی پڕۆژه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له وڵاتانی هه‌رێمی. ئه‌م گه‌مارۆیانه ئابووریی ئێرانیان په‌كخستووه و سه‌رئه‌نجام دراوه‌كه‌ی زۆرینه‌ی به‌هاكه‌ی له ده‌ست داوه.