بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا ره‌خنه له داگیركردنى عێراق له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌گرێت و ده‌ڵێ، "پلانمان بۆ دواى رووخاندنى سه‌دام نه‌بوو".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى تشرینى یه‌كه‌م، بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى داگیركردنى عێراق كه به پرۆسه‌ى ئازادى ناسرا به "هه‌ڵه‌یه‌كى ئاكارى" وه‌سف ده‌كات و ئه‌مه‌یش به لێدوانێكى راشكاوانه داده‌نرێت له به‌رپرسێكى گرنگى به‌ریتانیا كه ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شدارى شه‌ڕه‌كه‌ى كردبوو.
جۆنسن ده‌ڵێ،"هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان پلانى ستراتیجیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى عێراق نه‌بوو له دواى شه‌ڕه‌كه، ئه‌مه‌یش لێكه‌وته‌ى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌بوو". سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى به‌ریتانیا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و كات پرسیارى له به‌رپرسانى به‌ریتانیا كردووه ئایا پلانیان چییه؟ ئه‌وان له وه‌ڵامدا گوتوویانه، "ده‌چینه گه‌شتێك".
بۆریس جۆنسن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتى حزبى به‌عسمان له‌ناو برد، به‌ڵام پلانمان بۆ ئه‌وه نه‌بوو كێ له دواى سه‌دام دێت، ئه‌مه‌یش وڵاته‌كه‌ى خسته ئاژاوه".