هاوشێوه‌ى شه‌مووى رابردوو سبه‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه ته‌قینه‌وه‌یه‌كى كۆنتڕۆڵكراو له سه‌نته‌رى پشتیوانى دیپلۆماسى له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ئه‌نجام بدات. وێراى ئه‌وه‌ى ئاگادارى پێشینه له‌باره‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وانه ده‌درێت، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه، باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا چ شتێك ده‌ته‌قێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31ى تشرینى یه‌كه‌م،
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه سبه‌ى شه‌موو له‌نێوان سه‌عات هه‌شت تا سه‌عات 10 باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا له سه‌نته‌رى پشتیوانى دیپلۆماسى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى كۆنتڕۆڵكراو ئه‌نجام بدات.
شه‌مووى رابردوویش 25ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ر یه‌كه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا بڵاویان كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى كۆنتڕۆڵكراو له سه‌نته‌رى پشتیوانى دیپلۆماسى ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌دا چ شتێك له سه‌نته‌ره‌كه ده‌ته‌قێنرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، ته‌قینه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ته‌ناهى پسپۆڕ ئه‌نجام ده‌درێت. ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یش بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان له‌كاتى ته‌قینه‌وه‌كه نه‌ترسن و هه‌روه‌ها لایه‌نى پێوه‌ندیدار وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى ئاگادار بن.
سه‌نته‌رى به‌غدا بۆ پشتیوانى دیپلۆماسى (The Baghdad Diplomatic Support Center) دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ربه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌ركى هاوكارى لۆجیستى باڵوێزخانه‌یه.