ئه‌مڕۆ دیك چینى جێگرى پێشترى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كرد و رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر دیك چینى و به‌وه تۆمه‌تبارى ده‌كات كه عێراقى كرده پاشكۆى ئێران و ده‌شڵێ، "به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك حكوومه‌تى بۆشى رازى كرد هێرش بكاته سه‌ر عێراق كه پێشتر ده‌یزانى درۆ و ساخته‌ن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوارى تشرینى دووه‌م، دیك چینى جێگرى پێشترى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆچى دوایى كرد. له چه‌ندان رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرت له‌سه‌ر ژیان و رۆڵى سیاسى ئه‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و رۆژنامه
عه‌ره‌بى له‌نده‌نییه كه هێرشێكى توند ده‌كاته سه‌ر چینى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى عێراق و ده‌ڵێ، "دیك چینى یه‌كێك بوو له‌وانه‌ى راسته‌وخۆ به‌شداربووه له پێكهێنانى به‌شێكى گرنگى نه‌خشه‌ى سیاسى ئێسته‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به وه‌ستانى له‌پشت داگیركردنى عێراق له ساڵى 2003، به هه‌ندێك پاساو و به‌ڵگه‌ى كه حكوومه‌تى جۆرج ده‌بڵیو بۆش كارى له‌سه‌ر ده‌كرد، چینى وه‌زیرى به‌رگرى و جێگرى سه‌رۆك بوو، ئه‌و حكوومه‌ته ده‌یزانى ئه‌و به‌ڵگانه لاواز و ساخته و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نین".
به بڕواى رۆژنامه‌كه چینى به سه‌رسه‌ختى داكۆكى له داگیركردنى عێراق ده‌كرد به به‌كارهێنانى هه‌ندێك بیانوو كه پێشتر ده‌یزانى ساخته‌ن. رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، "یه‌كێك بوو له توندترین لایه‌نگرى داگیركردنى عێراق، یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرسانه‌ى هۆشدارى له مه‌ترسى چه‌كى كۆكوژى عێراق ده‌دا، كه‌چى هه‌رگیز ئه‌و چه‌كانه نه‌دۆزرانه‌وه".
به بڕواى رۆژنامه‌كه له ئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى دیك چینى عێراق بووه "باخچه‌ى پشته‌وه‌ى ئێران"، هه‌ر له ئه‌نجامى ئه‌و داگیركردنه ئاژاوه‌گێڕییه‌یش بوو، عێراق وه‌ك هێزێكى سیاسى و ئابوورى و سه‌ربازى له‌ناو چوو، ئێستا پاشكۆى ئێرانه و حزب و میلیشیاكانى ئێران به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.