یاسر حوسێنى په‌رله‌مانتار سكاڵایه‌كى له دژى مه‌شعان جبوورى تۆمار كردووه و داوایش ده‌كات لیستى "صقورنا" له هه‌ڵبژاردن دوور بخرێته‌وه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى جبوورى رقوكینه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى تشرینى دووه‌م، به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، یاسر حوسێنى په‌رله‌مانتار سكاڵا له‌سه‌ر مه‌شعان جبوورى سه‌رۆكى لیستى "صقورنا" تۆمار كردووه، حوسێنى داوا له داواكارى گشتیى ده‌كات رێكاریى یاسایى له‌گه‌ڵ پێڕه‌و بكرێت، چونكه سووكایه‌تى به پێكهاته‌یه‌كى گه‌وره‌ى عێراق "شیعه" كردووه، هه‌وڵ ده‌دات رقوكینه بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها حوسێنى داوایش ده‌كات لیسته‌كه‌ى مه‌شعان جبوورى له هه‌ڵبژاردن دوور بخرێته‌وه.
مه‌شعان جبوورى و یهزنى كوڕى هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له هه‌ڵبژاردن دوور خراونه‌ته‌وه.