نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له دیمانه‌یه‌كدا دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ئاڵوگۆڕ له نێوان سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق "كۆمار و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان" بكرێت. مالیكى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه تێبینى ترسناكى له‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌ى ئێسته‌ى عێراق هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى دووه‌م، نوورى
مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشترى عێراق، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى نه‌هره‌ین باس له هه‌ندێك ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق ده‌كات و له پێكهێنانى حكوومه‌ته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
نوورى مالیكى ئاشكراى ده‌كات، له ئێسته‌وه له نێو شیعه‌كان چه‌ندان كه‌س خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كردووه، به‌ڵام چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ده‌یه‌وێ چه‌ند پێوه‌رێك دابنێ بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان قبووڵ بكرێت و ده‌شڵێ، پێشتر ئه‌و پێشنیارى ئه‌وه‌ى كردووه هه‌ر كاندیدێكى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق بخرێته ده‌نگدانى سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانى شیعه.
مالیكى باس له ئه‌زموونى مسته‌فا كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ، "له ماڵه‌كه‌ى من بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید كرا، هه‌ر چه‌نده من له‌گه‌ڵى نه‌بووم، به‌ڵام زۆرینه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان په‌سه‌ندیان كرد" سه‌باره‌ت به حكوومه‌تى سوودانیش نوورى مالیكى ده‌ڵێ، "تێبینییه‌كى زۆرم له‌سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته هه‌یه، هه‌ندێكیان تێبینى ترسناكن".
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق له نێوان سێ پێكهاته‌كه، كه ئێسته كۆمار بۆ كورده و حكوومه‌ت بۆ شیعه و په‌رله‌مان بۆ سوننه‌یه، نوورى مالیكى ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر كورد و سوننه و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌سه‌ر هه‌ر شتێك رێككه‌وتن ده‌بێت، به‌ڵام من پێموانییه ئه‌و ئاڵوگۆڕه روو بدات، چونكه هه‌موو لایه‌ك ره‌تى ده‌كاته‌وه، ئاڵوگۆڕ به سه‌رۆكایه‌تییه‌كان بكرێت".