نەتیاهۆ: شەڕ نەوەستاوە و ئێران خۆی پڕچەك دەكاتەوە

:: PM:09:31:10/11/2025 ‌

لە ماوەی دوایی راپۆرتەكان باسی ئەگەرێكی زۆری دەست پێكردنەوەی شەڕی ئێران و ئیسرائیلیان كرد و بابەتەكە تەنیا لەسەر كاتەكەی ماوە و شەڕێكی زۆر توند دەبێت، ئەمڕۆ بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاند كە هێشتا شەڕ نەوەستاوە و ئێران دەستی بە خۆپڕچەككردن كردووە.  

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل روونی كردەوە، بە خۆشی یان ناخۆشی غەزە لە چەك دادەماڵرێت، بەهەر شێوەیەك ئەو ئامانجە دێتە دی، دووپاتی كردەوە كە بەمنزیكانە نزیكبوونەوەی چەند دەوڵەتێكی ناوچەكە زیاتر لە ئیسرائیل دەبیستن، وەك ئاماژەیەك بۆ ئاساییكردنەوەی پێوەندییەكان و هاتن بۆ ناو رێككەوتنەكانی ئیبراهیمی.

لای خۆیەوە جۆن هێرلی بریكاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا بۆ كاروباری تیرۆر و هەواڵگریی دارایی لە بەیرووت داوای لە لبنانییەكان كرد كە لە رێگەی حزبوڵاوە كۆتایی بە دەسەڵاتی خراپەكاریی ئێران بێنن گوتی، ئەمەریكا زۆر رژدە لە بڕینی سەرچاوەی دارایی حزبوڵا كە لە لایەن ئێرانەوە دابین دەكرێت.

هێرلی لە دوای دیداری لەگەڵ بەرپرسانی لبنانی ئاماژەی كرد، پێمان وایە كلیلی بەدەستهێنانەوەی لبنان لە لایەن گەلی لبنان، كۆتاهێنانە بە دەسەڵاتی ئێران لە رێگەی حزبوڵاوە، دووپاتی كردەوە كە ئیدارەی ئێستەی ئەمەریكا لە بڕینی پاڵپشتییەكانی ئێران بۆ ئەو حزبە زۆر رژدە، كە پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی زیاتر لە ملیارێك دۆلاری بۆ گواستبێتەوە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل