لە ئەڵمانیا كورد سكاڵا لەسەر ئەحمەد شەرع تۆمار دەكەن

:: PM:10:55:10/11/2025 ‌

داواكارانی گشتی لە ئەڵمانیا ئاماژە دەكەن كە گرووپێكی كوردی سكاڵای لەسەر ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی سووریا تۆمار كردووە و ئەویان بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ و دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار كردووە، وەك ئاژانسی "فرانس پرێس" باسی كردووە.

ئەحمەد شەرع بەر لە بوونی بە سەرۆكی كاتی لە سووریا ناوی ئەبو محەمەد جۆلانی بوو و سەركردەی دەستەی تەحریری شام بوو، كە لە بەری نوسرە، لقی سووریای رێكخراوی قاعیدە دروست بوو، لە كانوونی یەكەمی 2024 لەگەڵ چەند گرووپێكی تری توندڕۆی سوننە رژێمی بەشار ئەسەدیان رووخاند و حكوومەتێكیان لە دیمەشق پێك هێنا.

هەفتەی رابردوو رەوەندی كورد لە دژی شەرع لە نووسینگەی داواكاریی گشتی لە ئەڵمانیا لە ئەڵمانیا " KGD "، سكاڵایەكیان تۆمار كرد و بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و تاوانی مەترسیداری جەنگ تۆمەتبار كرد، محەمەد تانریفێردی جێگری سەرۆكی كۆمەڵەكە لە بەیاننامەیەكدا گوتی، جۆلانی بەرپرسیارە لە كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی لە 2014 و توندوتیژی بەردەوام و رێكخراو لە دژی پێكهاتەكانی سووریا و عێراق.

شایەنی باسە رێكخراوە تیرۆریستییەكان لە داعش و قاعیدە و ئەوانیتر رۆڵی گەورەیان لە كۆمەڵكوژی و رفاندنی ژن و منداڵانی ئێزدی لە 2014 هەبوو، ئەوان جیا لە دەستدرێژیكردنە سەریان، لە بازاڕەكان لە نێوان خۆیان دەیانفرۆشتنەوە لە یەكێك لە فێزەونترین رەفتارەكان كە بە ناوی ئاین لە سەتەی نوێدا ئەنجامیان دا.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل