كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ بڕیارێكى بۆ دوورخستنه‌وه‌ى كاندیده‌كان نه‌داوه، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه بۆ گومڕاكردنى خه‌ڵكه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌و كاته‌دا
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ، "هه‌ندێك لاپه‌ڕه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى له دوو رۆژى رابردوودا بڕیارى نادروستیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه كۆمسیۆن ژماره‌یه‌ك كاندیدى دوور خستووه‌ته‌وه. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه به ته‌واوى ناڕاستن، هیچ پێوه‌ندییان به راستییه‌وه نییه، ته‌نیا پروپاگه‌نده‌یه بۆ گومڕاكردنى راى گشتى".
كۆمسیۆن دووپاتى ده‌كاته‌وه دوایین بڕیار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى كاندیدان له هه‌فته‌ى رابردوو دراوه، دواى ئه‌مه هیچ بڕیارێكى تر نه‌بووه.
له ماوه‌ى رابردوودا كۆمسیۆن نزیكه‌ى 850 كاندیدى دوور خسته‌وه و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه، دواى هه‌ڵبژاردنیش دوورخستنه‌وه‌ى كاندیدان به‌رده‌وام ده‌بێت.