مالیكى: پرۆسه‌ى سیاسى ته‌نیا به‌ سازان پێكدێت

:: AM:09:34:11/11/2025 ‌
نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ كاتى ده‌نگدان بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ى كرد و گوتى، "پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق، ته‌نیا به‌ تێگه‌یشتن و سازان ده‌بێت". 

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان باسى له‌ پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق كرد و گوتى، "پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عێراق ته‌نیا به‌ تێگه‌یشتن و سازان ده‌بێت". دواتریش نوورى مالیكى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى به‌ سه‌ركه‌وتن زانى و گوتى، "ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى په‌كخستن و دواخستنى هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتین".

لێدوانى مالیكى، پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى فایه‌ق زێدانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌ كه‌ گوتى، "پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌ت به‌ ده‌قه‌ ده‌ستوورییه‌كانه‌ نه‌ك رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان".
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل