دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له كه‌ناڵی بی بی سیی به‌ریتانی كرد و گوتی، سكاڵایه‌كی یه‌ك ملیار دۆلاری له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م، به‌هۆی "فه‌رامۆشكردنی نابه‌رپرسانه‌ی راستییه‌كان" ه‌وه.
كه‌ناڵه به‌ریتانییه به‌ناوبانگه‌كه گوتارێكی تره‌مپیان له فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌ستكاریی كردبوو، ئه‌مه‌ش وایكرد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون. به‌رپرسێكی نزیك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، بیر ده‌كه‌نه‌وه مۆڵه‌تی هاتنه‌وه‌ژووره‌وه‌ی كۆشكی سپی له بی بی سی وه‌ربگرنه‌وه.
كه‌ناڵه‌كه گوتارێكی تره‌مپی كردبوو به دوو به‌شه‌وه، ده‌یویست ده‌ریبخات كه تره‌مپ داوا له پشتیوانانی ده‌كات ره‌فتاری توندوتیژ بكه‌ن، هاوكات گفتوگۆیه‌كی ناو كه‌ناڵه‌كه دزه‌ی كردبوو كه هه‌ستی دژه جوویی پێوه دیار بوو، هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌یخوێند.
پارێزه‌رانی تره‌مپ ئه‌م یه‌كشه‌مه‌یه په‌یامێكی یاساییان به بی بی سی دا، پێیان گوت داوای لێبوردن بكه و فیلمه‌كه بسڕنه‌وه، ئه‌گه‌رنا داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی بی بی سی سه‌میر شا گوتی، ره‌نگه داوای لێبوردن له تره‌مپ خۆی بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ی رووی داوه له چوارچێوه‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه.
فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه نوێ نییه، له پێش هه‌ڵبژاردنی 2024 په‌خش كراوه.