ماڵپه‌ڕى رادیۆى مۆنت كارلۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، سه‌ركه‌وتنى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ جارى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت، به‌نده به ده‌نگدانى سه‌درییه‌كانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بێت چانسه‌كه‌ى لاواز ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "له‌وانه‌یه دواى هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك هاوپه‌یمانى گه‌ڵاڵه بێت كه بۆ چانسى سوودانى مایه‌ى نیگه‌رانى بێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى رادیۆى
مۆنت كارلۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه. له به‌شێكدا باس له چانسى سوودانى بۆ دووباره بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كاته‌وه.
له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "پێشبینى ئه‌وه هه‌یه سوودانى زۆرترین كورسییه‌كانى په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر پاڵپشتیى لایه‌نگرانى سه‌در ده‌وه‌ستێ. له سه‌عاتێك یان دوو سه‌عاتى تر ده‌رده‌كه‌وێت سه‌در داوا له لایه‌نگرانى ده‌كات له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، یانیش داوا ده‌كات به نهێنى پشتیوانیى سوودانى بكه‌ن، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانێ جارێكى تر ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران".
مۆنت كارلۆ ده‌ڵێ، "به‌ڵام ئه‌گه‌رێكى زۆر لاوازه، چونكه هاوپه‌یمانى دواى هه‌ڵبژاردن گه‌ڵاڵه ده‌بێت، له‌وانه‌یه مایه‌ى نیگه‌رانى بێت بۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانى له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت".