رۆن درێمه‌ر وه‌زیری كاروباری ستراتیجیی ئیسرائیل، دوێنێ شه‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی كابینه‌كه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
له راگه‌یه‌نراوێكدا درێمه‌ر گوتی، "راسته له مێژوودا هێرشه‌كه‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌م حكوومه‌ته دێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وه‌ك حكوومه‌تێك یاد ده‌كرێته‌وه كه دوو ساڵ و نیو و له حه‌وت به‌ره‌دا جه‌نگی كردووه."
درێمه‌ر گوتی كه به‌ڵێنی به خێزانه‌كه‌ی دابوو ته‌نیا دوو ساڵ خزمه‌ت بكات، به‌ڵام دوو جار ئه‌م واده‌یه‌ی درێژ كرده‌وه.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا درێمه‌ر دووپاتی كرده‌وه، "ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ده‌رفه‌تی كاركردن له‌گه‌ڵتان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، سوپاس بۆ ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێتان به‌خشیم بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ختترین كێشه كه ئێسته رووبه‌ڕووی ئیسرائیل بووه‌ته‌وه."
له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌مڕۆ په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا گوتی، "سوپاس رۆن بۆ یارمه‌تییه بێپایه‌نه‌كه‌ت بۆ من و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل. دڵنیام له داهاتوودا زیاتریش پێشكه‌ش ده‌كه‌یت."
له ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی درێمه‌ر ده‌ڵێت، "بۆ سه‌تان نه‌وه جووه‌كان خه‌ونیان به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆوه ده‌بینی. چوار نه‌وه ئه‌و شانازییه‌یان هه‌بوو كه خه‌ونه‌كه به‌دی بهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌خششه خوداییه، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره دێت، ئه‌میش په‌رژینكردنی ئه‌و خه‌ونه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو."
درێمه‌ر ئه‌و كه‌سه بوو كه دانوستاندنه‌كانی ته‌لئه‌بیب و حه‌ماسی به‌ڕێوه ده‌برد.