ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده) رای گه‌یاند، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و دیمه‌شق كۆ ده‌بنه‌وه و تاوتوێی چاره‌نووسی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ساڵح موسلیم به كه‌ناڵی رۆناهیی نزیك له هه‌سه‌ده‌ی راگه‌یاند، "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له دیمه‌شق به‌ڕێوه ده‌چێت." هاوكات به‌رپرسه كورده‌كه گوتی، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش‌یش، وه‌ك ناوه‌ندگیر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده ده‌بن.
لێدوانه‌كه‌ی موسلیم له كاتێكدایه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سووریا، له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه، به‌ڵام پێشوازییه‌كی گه‌رموگوڕی لێ نه‌كرا. هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوو.
هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له‌مباره‌یه‌وه رای گه‌یاند، به به‌شداربوونی فیدانه‌وه "دیاره كه ئیداره‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له كۆبوونه‌وه‌كه باس كراوه،" هاوكات دووپاتی كرده‌وه كه "دوای ئه‌وه‌ی شه‌رع گه‌ڕایه‌وه سووریا، ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده تاوتوێی ده‌كرێت."
توركیا و دیمه‌شق به هه‌موو جۆرێك فشار له كورد و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، له ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا خۆیان بتوێننه‌وه و هێزه چه‌كداره‌كانیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چونكه هه‌ردووكیان قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی رۆژئاوای كوردستان به مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاسایشی خۆیان ده‌زانن.
فیدان له واشنتنه‌وه گوتی، "له‌وانه‌یه ئه‌م وڵاته به‌ره‌و دابه‌شبوون بڕوات". هاوكات هۆشداریی له زیانگه‌یاندن به ئاسایشی هه‌رێمیی دا ئه‌گه‌ر پرسی كورد چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها دیمه‌شق پێداگره له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی، كه تێیدا مافی كورد و پێكهاته‌كانی تر زه‌وت بكرێت و بكرێته قوربانیی سوننه‌ی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی. كوردیش پێداگره كه ده‌بێت شێوازی حوكمڕانیی سووریا ناناوه‌ندی بێت، هاوكات ده‌ڵێن هه‌سه‌ده وه‌ك هێزێكی جودا ده‌چێته پاڵ سوپای سووریاوه، نه‌ك هه‌ر سه‌ربازه و به جودا چه‌ك دابنێت.