نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیسرائیل ئیسحاق هێرزۆگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، نامه‌یه‌كی له دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه داوای كردووه، "لێخۆشبوونی ته‌واو" بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ربچێت، كه له دادگا چه‌ندان كه‌یسی گه‌نده‌ڵی به روودا كراوه‌ته‌وه.
له نامه‌كه‌دا هاتووه كه دۆناڵد تره‌مپ واژووی كردووه، "له‌گه‌ڵ رێزی ته‌واوم له سه‌ربه‌خۆیی سیستمی دادوه‌ریی ئیسرائیل و رێوشوێنه‌كانی، من ئه‌م كه‌یسه له دژی بیبی نه‌ته‌نیاهۆ كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر شانبه‌شانی من شه‌ڕی كردووه، به‌تایبه‌تی دژی ئێران، دوژمنێكی به‌هێزی ئیسرائیل، به هه‌وڵێكی سیاسی و نادادپه‌روه‌رانه ده‌بینم."
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشتر له 13ی تشرینی یه‌كه‌م كه گوتارێكی له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئیسرائیل خوێنده‌وه، پێشنیازی بۆ سه‌رۆكی ئیسرائیلی كردبوو كه لێخۆشبوو‌ن بۆ نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ربكات.
تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا نه‌ته‌نیاهۆی به "سه‌رۆك وه‌زیرانێكی بێ وێنه و چاپووكی سه‌رده‌می جه‌نگ" ناو بردووه كه "ئێسته رابه‌ریی ئیسرائیل ده‌كات بۆ سه‌رده‌مێك كه ئاشتی تێیدا به‌رقه‌راره، هاوكات ئه‌م هه‌وڵه رۆڵی به‌رده‌وامی منی تێدایه، چونكه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خه‌ریكم تا بازنه‌ی په‌یماننامه بێ هاوتاكه‌ی ئیبراهیمی فراوانتر بكه‌م."
هه‌روه‌ها تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "نه‌ته‌نیاهۆ له به‌رگریكردن له ئیسرائیل دژی دوژمنه به‌هێزه‌كان و له دۆخه زۆر دژواره‌كاندا به‌پێوه ماوه‌ته‌وه، نابێت سه‌رنجی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه لاببرێت. ئێسته كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بێ وێنانه‌مان به‌ده‌ست هێناوه و جڵه‌وی حه‌ماسمان گرتووه، كاتی ئه‌وه هاتووه ڕێگه به بیبی بده‌ین ئیسرائیل یه‌كبخات به لێخۆشبوو‌ن لێی، به یه‌كجاریی كۆتایی به ئه‌م جه‌نگه یاساییه له دژی بهێنین."
ئه‌م داواكارییه له دانیشتووی كۆشكی سپی كاردانه‌وه‌ی توندی له ئیسرائیل لێ كه‌وته‌وه. وه‌زیری راستڕه‌وی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئیتمار بنزه‌فیر، راسته‌وخۆ پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی تره‌مپ كرد. "به‌ڕێز سه‌رۆك هێرزۆگ، گوێ له سه‌رۆك تره‌مپ بگره!".
به‌ڵام سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل یائیر لاپید له په‌یامێكدا له X گوتی، "بیرتان بێت: یاسای ئیسرائیل دیاری ده‌كات كه یه‌كه‌م مه‌رجی به‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبوو‌ن ددانپێدانان به تاوان و ده‌ربڕینی په‌شیمانییه."