ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، رووبه‌ڕووی فشارێكی چڕی ناوه‌خۆیی بووه‌ته‌وه به‌هۆی چه‌ند تۆمه‌تێكی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی وزه، ئه‌مه‌ش وایكرد دوێنێ دوو وه‌زیر ده‌ربكات كه گومانیان لێ ده‌كرێت به‌رتیلیان وه‌رگرتبێت.
زیلینسكی رای گه‌یاند كه وه‌زیری داد و وه‌زیری وزه له پێگه‌كانیان لاده‌درێن، هاوكات داوای كرد گه‌مارۆ به‌سه‌ر هاوڕێ و هاوبه‌شی كاری پێشووی ته‌یموور میندیخ بسه‌پێت.
ئه‌و گوتی، "ده‌بێت ده‌ستپاكیی ته‌واو له كه‌رتی وزه‌دا هه‌بێت. پاڵپشتی له هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌م كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و جێبه‌جێكردنی یاساوه ئه‌نجام بدرێت."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دووپاتی كرده‌وه، "ئێسته هه‌لومه‌رجێكی سه‌خته بۆ هه‌موومان، به‌تایبه‌تی كه كاره‌بامان كه‌مه و له ژێر هه‌ڵمه‌تی گورزه‌كانی رووسیاداین، بۆیه هه‌رگیز قبووڵكراو نییه پلانگێڕیی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی وزه‌دا هه‌بێت."
میندیخ هاوڕێی زیلینسكییه و هاودامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیایه‌كی میدیایی سه‌ربه زیلینسكییه. گومان ده‌كرێت ئه‌و پیاوه پاره‌ی به به‌رپرسه‌كانی نزیك له زیلینسكی دابێت، تا كاروباری هه‌ندێك كۆمپانیا رانه‌گرن كه كاره‌با بۆ ئۆكراینا دابین ده‌كه‌ن.
به‌ڵام میندیخ وڵاتی جێهێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گیرێت، زۆر كه‌س ده‌ڵێن رایكردووه بۆ ئیسرائیل.