پردێكی گه‌وره‌ی تازه‌ دروستكراو له‌ چین داده‌ڕمێت

:: AM:10:57:13/11/2025 ‌

دوێنێ پردێكی گه‌وره‌ له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی چین داڕما. پرده‌كه‌ ئه‌مساڵ كرابووه‌وه‌. به‌ڵام هیچ زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

ڤیدیۆی داڕمانی په‌رده‌كه‌ له‌ میدیاكان بڵاو بووه‌ته‌وه‌، به‌ڕوونی دیاره‌ كه‌ پایه‌كانی پرده‌كه‌ ده‌كه‌ون و كۆنكرێته‌كه‌ی تێكده‌شكێت و ده‌كه‌وته‌ ناو ده‌ریاوه‌.

ناوی پرده‌كه‌ هۆنگقییه‌، له‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوی پارێزگای سیچوانه‌. درێژیی پرده‌كه‌ 758 مه‌تر بوو، له‌ دووشه‌مه‌وه‌ درز له‌ پرده‌كه‌ دروست بووبوو. 

پرده‌كه‌ سیچوانی به‌ تبت ده‌به‌سته‌وه‌، ناوچه‌كه‌ پێشتر له‌ 2008 بوومه‌له‌رزه‌ی لێ دابوو و له‌ ئاكامدا 70 هه‌زار كه‌س كوژران.



وشە - محەمەد كامەران