به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى ئێران له نزیك به‌نده‌رێكى ئیمارات ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك داگرتووه و به‌ره‌و ئاوه‌كانى ئێرانى بردووه. ناوى كه‌شتییه‌كه تالارایه و ئاڵاى وڵاتى دوورگه‌كانى مارشاڵى ههڵكرتووه، به‌ڵام میدیاى ئیسرائیلى ده‌ڵێ، "خاوه‌ندارێتى كه‌شتییه‌كه بۆ ئیمارات ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به
رۆیته‌رز و چه‌ند ئاژانسێكى تر‌ى نێوده‌وڵه‌تیان راگه‌یاندووه، ئێران ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك داگرتووه به ناوى تالارا كه زه‌یتى گاز "گازوایل"ى هه‌ڵگرتووه. به‌رپرسانى ئه‌مریكا ده‌ڵێن فرۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكى، چاودێریى كه‌شتییه‌كه‌ى كردووه كاتێك بردراوه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى كۆمپانیاى ئاسایشى ده‌ریایى "ئهمبرى" سێ به‌له‌مى بچووك له كه‌شتییه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه كاتێك كهشتیبهكه ویستوویه‌تى به به‌نده‌رێكى ئیماراتى به‌ره‌و سه‌نگاپوور بڕوات و دواتر به‌له‌مه ئێرانییه‌كان ئاراسته‌ى كه‌شتیه‌كه‌یان گۆڕیوه.
هه‌روه‌ها زانیارى ئه‌وه‌یش بڵاوبووه‌ته‌وه سوپاى پاسدارانى ئێران ئه‌و كاره‌ى كردووه و خاوه‌ندارێتى كه‌شتییه‌كه‌یش بۆ ئیمارات ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى
میدیاى ئیسرائیلى.