رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رۆژى سێشه‌مى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه له په‌رله‌مانى توركیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى كورد و پرۆسه‌ى ئاشتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمسیۆنى "هاوئاهه‌نگى نیشتمانى و برایه‌تى و دیمو‌كراتى"، كه ناوى ئه‌و لیژنه‌یه‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ى كورد و چه‌كدانانى په‌كه‌كه پێكهاتووه، رۆژى سێشه‌مى داهاتوو 17ى ئه‌م مانگه، به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى باڵاى توركیا كۆ ده‌بێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
بڕیاره ئه‌و به‌رپرسانه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بن: یه‌شار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى توركیا ، عه‌لى یه‌رلى كایا وه‌زیرى ناوخۆ، ئیبراهیم كاڵن به‌رپرسى هه‌واڵگری، هه‌روه‌ها هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و یه‌ڵماز تونج وه‌زیرى داد تێیدا به‌شدار ده‌بن.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى توركیا له به‌رده‌م لیژنه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆیان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ئاشتى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به داخراوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیار بوو ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه زووتر بكرێت، به‌ڵام جارێك به هۆى سه‌ردانى یه‌شار گوله‌ر وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و جارێكى تریش به هۆى كه‌وتنى فڕۆكه‌كه‌ى توركیا دواخراوه.