دوو ته‌قینه‌وه‌ى یه‌ك له دواى یه‌ك دیمهشقى پایته‌ختى سووریایان هه‌ژاند و به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان مووشه‌ك بووه و كوژراو و برینداریش هه‌یه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، دوو
ته‌قینه‌وه یه‌ك له دواى یه‌ك له دیمه‌شق روویان دا. ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م له شه‌قامى 86ى ناوچه‌ى مه‌زه بووه له دیمه‌شق و دووه‌مشیان هه‌ر له ناوچه‌ى مه‌زه بووه به‌ڵام دوور له‌ویتر بووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، له ته‌قینه‌وه‌ى یه‌كه‌م كه مه‌زنده ده‌كرێت مووشه‌كێك له سه‌رچاوه‌یه‌كى نادیاره‌وه هاتبێت، ژنێك بووه‌ته قوربانى و برینداریش هه‌یه.
ئاژانسى هه‌واڵى سووریا "سانا" له دوو هه‌وڵى جیاواز هه‌واڵى باسى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه نازانرێت سه‌رچاوه‌كه‌ى چییه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستى پێ كردووه، له دووه‌م هه‌واڵیش سانا پشتڕاستى ده‌كاته‌وه كه ژنێك گیانى له‌ده‌ست داوه.