ڤیكتۆریا تایلۆر دیپلۆماتكارى ئه‌مه‌ریكى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا هیچ رۆڵێكى له پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق نابێت و هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێ بێت، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوبه‌شێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى تشرینى دووه‌م، ڤیكتۆریا تایلۆر دیپلۆماتكارى ئه‌مه‌ریكى و به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆژه‌ى ده‌ستپپێشخه‌رى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئه‌تڵه‌سى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكا رۆڵى له پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق نابێت، پێشتریش هه‌ر به‌م شێوه‌یه بووه.
تایلۆر باس له‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ته‌واوى حه‌شدى شه‌عبى نییه و به‌ڵكو هه‌ندێك لایه‌نى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه، كه نه‌وه‌ك ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا به‌ڵكو خودى ده‌وڵه‌تى عێراقیش ده‌یانه‌وێ له‌ژێر كۆنترۆڵى خۆى بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى پێشتر تایلۆر گوتویه‌تى، "به دوورى نازانێ وه‌ك ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌مه‌ریكا له داهاتوودا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌ركرده‌ى میلیشیا عه‌سائیب بكات" كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزا دراوه. تایلۆر له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه روونكردنه‌وه به كه‌ناڵى
شه‌رقیه‌ى عێراقى ده‌دات و ده‌ڵێ، "به‌ڵام ده‌بێت وه‌ك ئه‌و چه‌ك دابنێ و هه‌نگاوه بنێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌كارى سیاسى توندوتیژى به‌كارنه‌هێنێ".