لە دوای هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، گەورەترین گورز بە حزبوڵای لبنانی كەوت، تەواوی سەركردە و فەرماندە سەربازییەكان و توانای سەربازی و مووشەكی لەناو چوو، تەنیا دوا بزمار ماوە لە تابووتی بدرێت بە داماڵینی چەكەكانی، كە ئەویش بەڕێگەوەیە، سەرۆكی لبنان دووپاتی دەكاتەوە كە حزبەكە لە رووی سەربازییەوە كۆتایی هاتووە.
ئەمڕۆ
جۆزێف عەون سەرۆكی لبنان لە دیدارێكی رۆژنامەوانی گوتی، حزبوڵا وەك باڵی سەربازی كۆتایی هاتووە، بەڵام دەیەوێ كۆتاییەكەی شەرەفمەندانە و شایستەی هەبێت، ئەوان دێن بۆ لای من و ئەو راستییە و ئەو ئەنجامە دەزانن، بەڵام دەیانەوێ كۆتاییەكی شەرەفمەندانە و شایستەیان هەبێت و ئەوەش تەواو ئەوەیە كە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین.
روونی كردەوە، لبنان جگە لە گفتوگۆ هیچی تری لەبەردەم نییە، ئەوە غەزە لە دوای شەڕێكی سەخت بەتەواوەتی وێران بوو، ئێستەش بەیەكەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن، شیعەی لبنان ماندوون، 40 ساڵە ئەوان بێهوودە ئەرك دەكێشن، وەك مووسا سەدر گوتی، ئەوكاتەی هەمووان بەشداری دەكەن لەپێشەوەی بەرگریكاران لە فەلەستین دەبین، بەڵام بەتەنیا شەڕ ناكەین و گفتوگۆ دەكەین، بۆیە هیچ بژارەیەكمان لەپێش نییە جگە لە گفتوگۆكردن، ئەوە غەزە، دوای شەڕێكی سەخت بەتەواوەتی وێران بوو و ئێستە بەیەكەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتوون.
عەون لەبارەی دیداری لەگەڵ عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران كە سەردانی وڵاتەكەی كرد گوتی، ئەو گوێبیستی قسەی زۆر توندی من بوو و بەو هۆیەوە زۆر نیگەران بوو، پێم گوت شیعەی لبنان ئەركی منن نەك ئێوە، وام لێی كرد راراییەكەی بخواتەوە تا پێیەكانی لەرزین و بە دڵگرانییەوە كۆشكی سەرۆكایەتی جێهێشت، جارێكی تر داوای دیداری منی كرد و پێشوازیم لێی نەكرد.