ئیسرائیل دوو بەرپرسی سەربازیی حەماس دەكوژێت

:: PM:10:26:19/11/2025 ‌

ئێزگەی سوپای ئیسرائیل رای گەیاند كە ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی بەرپرسە سەربازییەكانی بزووتنەوەی حەماسیان لە گەڕەكی زەیتوون لە رۆژهەڵاتی شاری غەزە كردووەتە ئامانج و بەو هۆیەوە دوو بەرپرسی سەربازیی بزووتنەوەكەیان كوشتووە.

رۆژنامەی "ئیدیعۆت ئەحرانۆت"ی ئیسرائیلی لەوبارەوە گوتی، بەهۆی هێرشەكەوە عیماد ئەسلیم فەرماندەی كەتیبەی زەیتوونی حەماس و فەرماندەی یەكەی دەریایی سەر بە بزووتنەوەكە كوژراون، ئەوە لەوكاتەی هەر ئەمڕۆ لە وەڵامی كردنە ئامانجی سوپای ئیسرائیل لە غەزە لە لایەن چەكدارانی حەماس، ئیسرائیل چەند ناوچەیەكی غەزەی بۆردمان كرد و بەو هۆیەوە زیاتر لە 20 فەلەستینی كوژران.

بەپێی میدیاكان لەو هێرشە ئاسمانییەی ئیسرائیل كە كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی سەربازیی حەماسی لە تەلارێكی حكوومەتی لە گەڕەكی زەیتوون كردووەتە ئامانج، 10 كەس كوژراون، لەوانە فەرمادەی كەتیبەی زەیتوون و جێگری فەرماندەی لیوای غەزە لە كەتیبەكانی عزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل