ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رۆژى پێنجشه‌مى داهاتووى وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ئۆكراینا ده‌ستنیشان كردووه، بۆ قبووڵكردنى پلانى ئاشتى كه ئه‌مه‌ریكا پێشنیارى كردووه. فۆلۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته‌یش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "له مه‌ترسیدارترین ساتى مێژووداین".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21 ى تشرینى دووه‌م، دوو سه‌رچاوه‌ى كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ ئاژانسى
رۆیته‌رز دووپاتیان كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خاته سه‌ر ئۆكراینا تا پلانى ئاشتى له‌گه‌ڵ رووسیا قبووڵ بكات، سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه دوایین ده‌رفه‌ت رۆژى پێنجشه‌مى داهاتووه.
فۆلۆدیمێر زیلینسكى سه‌رۆكى ئۆكراینا له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ئه‌و پلانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دایناوه، زیان به به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئۆكراینا ناگه‌ینێ" زیلینسكى باسى له‌وه‌یش ده‌كات وڵاته‌كه‌ى رووبه‌ڕووى دوو بژارده ده‌بێته‌وه یه‌كێكیان له‌ده‌ستدانى هاوپه‌یمانێكى سه‌ره‌كییه، ئه‌ویتریش شكۆى نیشتمانییه، كه ئه‌مه‌یش "مه‌ترسیدارترین ساتى مێژووییه".
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ئۆكراینا به پلانه‌كه‌ى تره‌مپ رازى نه‌بێت ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا زانیارى هه‌واڵگرى و چه‌كى پێنادات. وه‌ك رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، پلانه‌كه‌ى تره‌مپ له 28 بڕگه پێكهاتووه و هه‌ندێكیان له به‌رژوه‌ندى رووسیایه.