له ناو سوننه‌كان ناوی شه‌ش كه‌سی دیار ئاشكرا بووه كه هه‌ر كامێكیان حه‌ز ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق دانیشن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی سوننه كه دوای هه‌ڵبژاردن دامه‌زرا، ناوی یه‌كێك یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی نیشتمانیی عێراق كه له‌لایه‌ن حزب و لایه‌نه سوننه‌كانی عێراقه‌وه دامه‌زراوه، ناوی شه‌ش كه‌سی له به‌رده‌ستدایه و دانوستانه‌كان بۆ ساغبوونه‌وه له‌سه‌ر یه‌كێكیان چڕتر بووه‌ته‌وه.
عه‌مار عه‌زاوی ئه‌ندامی ناوپه‌یمانی سیاده بڵاوی كرده‌وه، هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سابت عه‌باسی، سالم عیساوی، مه‌حموود قه‌یسی، محه‌مه‌د ته‌میم و موسه‌نا سامه‌ڕایی، ئه‌و ناوانه‌ن كه بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پاڵێوراون.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌و ناوانه هێشتا به‌شێوه‌ی فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراون و زیاتر له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كاندا ناویان هێنراوه و لایه‌نه‌كان پاڵێوراوی خۆیان ده‌ستنیشان كردووه.
به‌گوته‌ی عه‌زاوی، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه له داهاتوودا له ناو ئه‌و شه‌ش پاڵێوراوه، له‌سه‌ر یه‌كێكیان ساغ ببێته‌وه و به په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراقی بناسێنێت.
جێی باسه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ سوننه‌كانه، وه‌ك چۆن به‌شێوه‌یه‌كی عورفی له ساڵی 2005ه‌وه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ شیعه بووه.
ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیش هاوشێوه‌ی سوننه‌كان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ساغ ببنه‌وه، له ناو ماڵی شیعه‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی سیاسی بۆ پۆسته‌كه پاڵێوراون.