له به‌ره‌به‌ری سه‌ردانی ویتكۆف بۆ مۆسكۆ، رووسیا كۆنترۆڵكردنی شارێكی تری ئۆكراینای به فه‌رمی راگه‌یاند. ناوی شاره‌كه پوكرۆفسكه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بوو شه‌ڕێكی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه ده‌كرا، وا دیاره رووسیا توانیویه‌تی به ته‌واوی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ بێت.
راگه‌یاندنی كۆنترۆڵی شارێكی تری ئۆكراینا له كاتێكدایه كه بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م ستیڤ ویتكۆف نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتیندا كۆ ببێته‌وه و تاوتوێی كۆتاهێنان به جه‌نگ بكات.
رووسیا زیاتر له 20%ی خاكی ئۆكراینای داگیر كردووه، ئامانجی سه‌ره‌كیی وڵاته‌كه ئه‌وه‌یه به‌شێك له هه‌رێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا بۆ هه‌میشه به رووسیا گرێ بدرێن.
ئامانجی سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی ویتكۆف بۆ رووسیا، پێوه‌ندیی به جه‌نگی ئۆكراینا هه‌یه و دۆناڵد تره‌مپ حه‌ز ده‌كات هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنێت.
ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی نوێی خستووه‌ته به‌رده‌م رووسیا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی دۆنباسی ئۆكراینا به شوێنێكی ئارام و داماڵڕاو له چه‌ك رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ئیداره‌كردنه‌كه‌ی به مۆسكۆ بسپێردرێت. دۆنباس به كۆی ئه‌و هه‌رێمانه ده‌گوترێت كه‌وتوونه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرایناوه.
رۆژی یه‌كشه‌م دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هیوای خواستبوو هه‌رچی زووه كۆتایی به جه‌نگی ئۆكراینا بهێنرێت و لایه‌نه‌كان سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه نوێیه‌ی ویتكۆف بۆ رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریكا گوشاری خسته سه‌ر ئۆكراینا به هه‌ندێك مه‌رج رازی بێت، به‌ڵام ئه‌وروپییه‌كان دیسان هاتنه سه‌ر خه‌ت و گوتیان نابێت رێككه‌وتن به‌سه‌ر ئۆكراینادا بسه‌پێنرێت.
داخوازیی سه‌ره‌كیی ئۆكراینا ئه‌وه بووه بێته پاڵ ناتۆ، به‌ڵام رووسیا دژی ئه‌و داواكارییه‌یه و له دواین پێشنیازی تره‌مپیش باس له‌و خاڵه كرابوو، گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی به رووسیا دابوو ئۆكراینا ناچێته ناو رێكخراوی سه‌ربازیی ناتۆوه.