به‌هۆى ئه‌وه‌ى گرژیى له نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله دروست بووه، هێزێكى ته‌ناهى هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باڵه‌خانه‌كه تا كۆنترۆڵى كێشه و گرژییه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، هێز
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاژاوه‌گیرى هه‌ڵیكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگای دیاله، سه‌ره‌تا هۆكاره‌كه نه‌زانراو بوو، دواتر به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان، ده‌ركه‌وت ململانێیه‌كى توند له نێوان ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله هه‌ڵگیرساوه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له نێوان 13 ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌ڕێوه‌چووه، له‌و كاته‌دا مشتومڕێكى توند له نێوانیان دروست بووه، بۆیه هێز ره‌وانه كراوه بۆ ئه‌وه‌ى گرژییه‌كان ته‌شه‌نه نه‌كات.
هه‌روه‌ها زانیاریى ئه‌وه‌یش بڵاو كراوه‌ته‌وه لیوا روكن محه‌مه‌د كازم به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دیاله گه‌یشتووه‌ته باڵه‌خانه‌كه. هێشتا ئه‌وه روون نه‌كراوه‌ته‌وه كێشه‌كه له‌سه‌ر كامه دۆسیه بووه.