ره‌حیم عه‌بوودى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ئاشكراى ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ى هێرشى هاوشێوه‌ى كۆرمۆر بدرێت.
ره‌حیم عه‌بوودى ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووى كانوونى یه‌كه‌م، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "له كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى باس له رووداو و هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆرمۆر كراوه، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دووپاتى كردووه‌ته‌وه ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و بابه‌ته بكرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ى نه‌درێت، ئه‌و لایه‌نه سزا بدرێت كه له پشتى وه‌ستاوه، جا سه‌رچاوه‌كه‌ى به هه‌ر پاساوێكى سیاسى و هه‌رێمایه‌تى بێت".