په‌یامه‌كه‌ى نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق، لایه‌نه شیعه‌كانى تووڕه كردووه و داوا ده‌كه‌ن ناڕه‌زایى به باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بدرێت. هاوكات رۆژنامه‌ى مهدایش ده‌ڵێ، "كۆتایى به سه‌رده‌مى زێرینى میلیشیاكان دێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، دووى كانوونى یه‌كه‌می 2025، رۆژنامه‌ى
مه‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌یامه‌ى دوێنێ مارك ساڤایا، نێرده‌ى تره‌مپ بڵاوى كردووه‌ته‌وه و داواى دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كى له سیاسه‌ت كردووه، په‌یامێكى راسته‌وخۆیان بۆ میلیشیاكان و به‌شێكه له گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران.
هه‌ر بۆیه رێكخراوى به‌در و چه‌ند رێكخراوێكى شیعه داوایان كردووه په‌یامی ناڕه‌زایى به باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بدرێت، چونكه ئه‌م لێدوانه ده‌ستوه‌ردانه له كاروبارى سیاسیى عێراق.
به بڕواى رۆژنامه‌كه، ئێسته میلیشیاكان له به‌رده‌م قۆناغێكى هه‌ستیارن و خه‌ریكه سه‌رده‌مى زێڕ‌ینى ئه‌وان، كۆتایى دێت.