ماڵپه‌ڕى حوڕه ئاشكراى ده‌كات تۆم باراك هۆشداریى به محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داوه، له‌وه‌ى نابێت میلیشیاكانى عێراق پشتیوانى حزبوڵا بكه‌ن كاتێك ئیسرائیل هێرشى ده‌كاته سه‌ر. سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ى تۆم باراك و سوودانى زیاتر هۆشدارى بووه نه‌وه‌ك دیپلۆماسیه‌ت.
ماڵپه‌ڕى حوڕه سه‌رچاوه‌یه‌كى دیپلۆماسى وڵاتانى رۆژئاوا بۆ
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئاشكرا كردووه، تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ كاروبارى سووریا به سوودانى و سه‌ركرده عێراقییه‌كانى راگه‌یاندووه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه بده‌ن له كاتى لێدانى زه‌برى ئیسرائیل له حزبوڵا هاوكارى ئه‌و میلیشیایه لبنانیه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه، تۆم باراك ده‌یه‌وێ كێشه له عێراق و لبنان و غه‌زه روونه‌دات. هه‌روه‌ها په‌یامى ئه‌وه‌یشى گه‌یاندووه ئه‌گه‌ر میلیشیاكان بچنه ناو شه‌ڕى حزبوڵا و ئیسرائیله‌وه ئه‌وا ئیسرائیل له‌ناو عێراق هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه دیدارى باراك و سوودانى له به‌غدا زیاتر بۆ هۆشداریى بووه، نه‌وه‌ك پێوه‌ندییه‌كى دیپلۆماسى بێت.