ئەمڕۆ چوارشەم فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا "سنتكۆم"، تیمێكی نوێی بەكارخەری پۆلێك درۆنی هێرشبەری سەر بە سوپای ئەمەریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێك هێنا.
وەك
فەرماندەییەكە لە بەیاننامەیەك باسی كرد، بارەگەی سەرەكیی تیمەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، بێ ئەوەی شوێنەكە و ئەركەكەی بە وردی دیاری بكات، ئاماژەی كرد، لە دوای چوار مانگ لە رێنوێنیی بیت هیكسیس وەزیری جەنگی ئەمەریكا بۆ پەلەكردن لە كۆنترۆڵكردنی تەكنۆلۆجیای درۆن و بڵاوكردنەوەی بە نرخی گونجاو، تیمی " Scorpion Strike (TFSS)" پێك هێنرا.
هەر لە بەنیاننامەكەدا هاتووە، تیمی " TFSS "، بۆ بەردەستبوونی توانای درۆنی كەمخەرجی و كاریگەر و خێرا بۆ شەڕ پێك هێنراوە، تیمەكە پۆلێك درۆنی هێرشبەری لە جۆری " LUCAS "، پێك هێناوە كە بارەگەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.