ماڵپه‌ڕى ئه‌مواج میدیاى به‌ریتانى ئاشكراى ده‌كات، كۆریاى باشوور ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى فرۆشتنى چه‌ك بۆ عێراق، گرێبه‌سته‌كانیش به كڕینى سیستمى به‌رگریى ئاسمانى KM-SAM ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى دووه‌م،
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى پوخته‌ى راپۆرتێكى شیكارى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر كڕینى چه‌كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه و له ئه‌مواج میدیا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو سیستمى به‌رگریى مووشه‌كى ئاسمانى KM-SAM بگاته عێراق كه له به‌رهه‌مى ته‌كنه‌لۆجیاى به‌رگریى كۆریاى باشووره. دواى ئه‌مه‌یش عێراق چه‌ندان چه‌ك و پێدوایستیى تر له كۆریا ده‌كرێت وه‌ك زرێپۆشى پێشكه‌وتوو، فڕۆكه‌ى مه‌شقكردنى T-50 .
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ى وا ده‌كات عێراق خواستى كڕینى چه‌كى له كۆریاى باشوور زیاتر بێت ئه‌وه‌یه، چه‌كه‌كانى زۆر پێشكه‌وتوون له‌ڕووى ته‌كنه‌لۆجیاوه، مه‌رجه سیاسییه‌كانى كه‌مه، سه‌ره‌ڕاى چاككردنه‌وه‌ى به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵدایه، سه‌ره‌ڕاى بوونى متمانه‌ى زیاتر به‌و وڵاته كه ده‌یه‌وێ بازاڕ بۆ خۆى بدۆزێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه‌یش وا ده‌كه‌ن كۆریاى باشوور چه‌كه‌كانى كێبه‌ركێى چه‌كى رووسى و ئه‌مه‌ریكى و فڕه‌نسى عێراق بكه‌ن.