حه‌مدى شنگالى یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ى سێ مانگدا حكوومه‌تی هه‌رێمى ژماره‌یه‌كى زۆر پڕۆژه‌ى جێبه‌جێ كردووه، ئه‌مه‌یش وایكرد ببێته جێگه‌ى بایه‌خى وڵاتانى ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى بۆ وێنه‌ى پارتى هه‌بوو، پێگه‌كه‌ى به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێ به متمانه‌وه تێڕوانینى خۆى بخاته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، حه‌مدى شنگالى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى داوه و ده‌ڵێ، "ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مدواییه قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى پارتى خسته‌ڕوو، له دانانى كاریگه‌رى له ناو گۆڕه‌پانى سیاسیى هه‌رێمى كوردستاندا". به بڕواى شنگالى ئه‌مه بۆ كاریگه‌ریى ئه‌و پڕۆژانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ماوه‌ى رابردوو له بوارى خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش كراون.
شنگالى ده‌شڵێ، "حكوومه‌تى هه‌رێم له‌م سێ مانگه‌ى دواییدا هه‌نگاوێكى روونى هه‌بوو له جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى، بایه‌خى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى بۆ وێنه‌ى پارتى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ پێگه‌كه‌ى له دانوستاندنى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوودا، توانایه‌كى زۆر به پارتى ده‌دات تا به متمانه‌وه تێڕوانینى خۆى بخاته‌ڕوو".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى سۆمۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه، بوونى لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان به تایبه‌تى دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه، كاریگه‌ریى ئه‌رێنى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و ده‌شڵێ، "شه‌قامى كوردى چاوه‌ڕوانه له نزیكترین كات حكوومه‌تى نوێ پێكبهێنرێت".