به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، له نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئاراسته‌ى داواكارى گشتى كراوه، داوا ده‌كرێت سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك تۆمار بكرێت كه داواى خستنى سیستمى سیاسى ده‌كات و ده‌یه‌وێ زیانى پێ بگه‌یه‌نێت.
به‌گوێره‌ى نووسراوێك كه له 26ى مانگى رابردوو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، ئاراسته‌ى سه‌رۆكى داواكارى گشتى كراوه. داوا ده‌كات به یاساى داواكارى گشتى ژماره‌ى 49ى ساڵى 2017، سكاڵاى سزادان له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك تۆمار بكرێت كه هانى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى سیاسیى عێراق ده‌دات و پروپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌كات، یانیش ده‌یه‌وێ زیان به ره‌وایه‌تیى ده‌سه‌ڵات بگه‌یه‌نێت.