به‌گوێره‌ى چه‌ندان ڤیدیۆ، شه‌وى رابردوو له ناوچه‌ى شهرشى به‌سره له باشوورى عێراق، هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق توندوتیژییان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام داوه، راویان ناون و هه‌ندێكیشیان گرتووه. خۆپێشاندانهكهیش بۆ نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند
ڤیدیۆیه‌ك له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى عێراق بڵاو كراونه‌ته‌وه، تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت هێزێكى ته‌ناهیى گه‌وره، خۆپێشانده‌رانى ناوچه‌ى شهرش له قه‌زاى قرنه‌ى باكورى به‌سره راو ده‌نێن، له كۆڵان و شه‌قامه‌كان ده‌یانگرن.
خۆپێشاندانه‌كه سێیه‌م شه‌وه له قرنه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شدارانى داواى خزمه‌تگوزاریى به‌په‌له‌ى وه‌ك ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و هێزه‌ى له شه‌قام بووه، توندوتیژى له دژى خۆپێشانده‌ران ئه‌نجام داوه و له چه‌ندان خۆپێشانده‌ریان داوه.