باڵوێزخانه‌ى عێراق له ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر په‌كخستنى بڕیارى به‌كارهێنانى هێز دا كه دووجار له دژى عێراق به‌كار هاتووه. باڵوێزخانه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌نگاوه هاوپه‌یمانیى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌هێز ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م، باڵوێزخانه‌ى عێراق له ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، "ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا به په‌كخستنى ده‌سه‌ڵاتى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له عێراق له نێوان 1991 و 2002، له‌گه‌ڵ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى یاساكانى جه‌نگ، به هه‌نگاوێك داده‌نرێت بۆ به‌هێزكردنى ئاراسته‌ى هاوپه‌یمانیى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا".
باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و بڕیاره پشتیوانى پێوه‌ندى دووقۆڵى ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌ماى گفتوگۆ و هاریكارى.