دواى تێكساس و فلۆریدا، پێنج ویلایه‌تى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین بخه‌نه لیستى تیرۆره‌وه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له جۆرجیا و ئه‌له‌باما و ساوس كارۆلینا و ئه‌ركنساس و ئۆكلاهومایه.
رۆژنامه‌ى ده‌ستوور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ندان هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پێنج ویلایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین بخرێته لیستى تیرۆره‌وه.
له 19ى مانگى رابردوودا گریگ ئه‌بووت فه‌رمانڕه‌واى تێكساس، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاشكراى كرد، بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى ئیخوان موسلمین دراوه و ئه‌و رێكخراوه و رێكخراوى كیرى ئیسلامى، خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه. دوا به‌دواى ئه‌ویش ویلایه‌تى فلۆریدا هه‌مان بڕیارى دا.