جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا به خێرایى كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مێكى به‌رگریى كه بتوانێ پارێزگارى له ژێرخانه گرنگه‌كان بكات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى كانوونى یه‌كه‌م جۆشوا هاریس لێدوانێكى له‌لایه‌ن كه‌ناڵى وه‌ن نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "به‌هێز و به‌خێراییه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مێكى به‌رگریى كه بتوانێ پارێزگارى له ژێرخانه گرنگه‌كان بكات و رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و بریكاره‌كانى ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها هاریس ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه، كه میلیشیاكان سامانى عێراق تاڵان ده‌كه‌ن و به ناڕه‌وا پاره به ئێران ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، جۆشوا هاریس له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و داواى لێكردووه دامه‌زراوه‌كانى وزه و ژێرخانه گرنگه‌كان له عێراقدا له هێرشى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران بپارێزێت.